٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
واژۆکرانی پرۆژەی نوێ لە بواری هاریکاریی تەکنیکی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا شەوی رابردوو باسی واژۆکرانی چەندین پرۆژەی نوێی هاریکاریی تەکنیکیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کرد لە میانی کۆبوونەوەی حەوتەی رابردووی ئەنجوومەنی بڕیاردەران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کازم غەریب ئابادی لەمبارەوە گوتی ، بە هەوڵی ئەنجامدراو و دانوستانی تەکنیکی نێوان رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و ئاژانس ، جیا لە بەردەوامیی جێبەجێ کرانی دوو پرۆژەی هاریکاریی تەکنیکی لە بواری هازگە و چارەسەریی شێرپەنجە بۆ ساڵانی 2020 و 2021 ، چوار پرۆژەی نوێی هاریکاریی تەکنیکیش بۆ ئەم دەورەیە پەسند کران .

 غەریب ئابادی وتیشی ، ئەم پرۆژانە کە بایەخی دارایی جێبەجێ کرانیان زیاتر لە یەک میلۆن یۆرۆ دەبێ ، لە بواری جیاجیای بەرزکردنەوەی ئیمەنی و کەڵکوەرگرتن لە ریاکتۆرەکانی توێژینەوەیی ، بەرزکردنەوەی پتانسێلی مرۆیی لە بواری سووتەمەنی ناڤۆکی ، بەرزکردنەوەی پتانسێلی بەرهەمهێنەران لە بواری دانەوێڵە سەرەکیەکان و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کردنی پاشەرۆکەکانە .

بەرنامەی هاریکاریی تەکنیکی ، یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی هاریکاریی  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ وڵاتانی ئەندام بە تایبەت وڵاتانی لە حاڵی گەشەیە .

........
340